ژمارەیەكی دیكەی نەخۆشی كۆرۆنا بۆ یەكەم جار لە گەرەكێكی شاری هەولێر دەستنیشان كرا
ژمارەیەکی دیکەی نەخۆشانی کۆڕۆنا بۆیەکەمین جار لە گەڕەکێکی شاری هەولێر دەستنیشانکرا …
بەگوێرەی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان و بەرێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر “ لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران،
هەر لە راگەیاندراوەكە هاتووە”سێ پیاو تەمەن ٦٠ و ٢٦ و ٢٠ ساڵ و سێ ئافرەت تەمەن ٥٧ و ٢٧ و ٢٣ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون. یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کوێستان شاری ھەولێر.
هەر بەگوێرەی راگەیاندراوەكە” شەش تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ھەولێری نوێی شاری هەولێر.