دهۆک : شەش حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرئەنجامی نوێی پشکنینەکان بۆ گومانلێکراوان بە کۆرۆنا ئاشکرا دەکات و دەنووسێت لە دهۆک 6 کەس تووشی ڤایرۆسەکە  بوون

 

ئەنجامی نوێ

 

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، (6) تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە شاری دھۆك دەستنیشانکران.

 

(2) ئافرەت تەمەن (35، 34) ساڵ و (4) منداڵ تەمەن (13،9،8،5،3) ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون. ھەموویان دانیشتووی شاری دھۆکن.

 

وەزارەتی تەندروستی

 

4ی حوزەیرانی 2020

Back to top button