گومان له‌ پێكه‌وه‌ هاتنی سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ده‌كرێت

خواكوڕك

شه‌وی دوێنی هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری گۆڕان عه‌له‌حه‌مه‌ ساڵح، و كۆمه‌ڵ سۆران عومه‌ر، چه‌ند خوله‌كێك به‌دوای یه‌ك گه‌یشتنه‌ بازگه‌ی پردێ له‌هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ ئاسایشی بازگه‌كه‌ كێشه‌ و ده‌مه‌قاڵیان دروستكرد، پێشتریش عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح رایگه‌یاندبوو كه‌وا سۆران عومه‌ر میلی ده‌مانجه‌كه‌ی له‌ ئاسایشه‌كان هێناوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 11/1/2017 تاریق نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگگه‌یاندووه‌، “سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی بەمەبەست بێرێزیی بە کارمەندانی ئاسایش کردووە و چەکی لێ ڕاکێشاون، بەڵگەشمان لەبەردەستە”.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ده‌شڵێت، “ھێزەکانی ئاسایش لە ئەرکی گشتیدان و خزمەت بە ھاووڵاتیان دەکەن، بەڵام کە خەڵک بە بازگەدا تێپەڕ دەبێت، ناکرێت بێرێزیی بە کارمەندەکان بکات. هەڵبەت پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی (سۆران عومەر) بە بازگەدا ھاتووە و بێرێزیی بە کارمەندان کردووە و دەمانچەشی لێ راکێشاون، ئەمەش لەجیاتی ئەوەی دەستخۆشییان لێ بکات، کەچی بەوجۆرە مامەڵەی لەگەڵ ئاسایشدا کردووە.”

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، “ھێزەکانی ئاسایش لە ئەرکی گشتیدان و خزمەت بە ھاووڵاتیان دەکەن، بەڵام کە خەڵک بە بازگەدا تێپەڕ دەبێت، ناکرێت بێرێزیی بە کارمەندەکان بکات. هەڵبەت پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی (سۆران عومەر) بە بازگەدا ھاتووە و بێرێزیی بە کارمەندان کردووە و دەمانچەشی لێ راکێشاون، ئەمەش لەجیاتی ئەوەی دەستخۆشییان لێ بکات، کەچی بەوجۆرە مامەڵەی لەگەڵ ئاسایشدا کردووە.”

تاریق نوری وتیشی “دوای ئەوەی پەرلەمنتارەکەی کۆمەڵ کێشەی دروست کردووە، بە ویستی خۆی گەڕاوەتەوە و نەھاتووەتە ھەولێر، ئێمە بەڵگەمان لەدەستدایە، ڤیدیۆکە ھەیە کە چۆن دێت و بێرێزیی بە ئاسایشەکان دەکات و دمانچەیان لێ ڕادەکێشێت”.

Back to top button