خەرجی کەرەنتین کردن دەکەوێتە ئەستۆی کەرەنتین کراوان
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندەکان گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لەمەوبەدوا خەرجی کەرەنتین کراوان دەکەوێتە ئەستۆی خۆیان .
د.محەممەد قادر خۆشناو، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە درێژەدا روونکردنەوە دەدات و دەڵێت ، یاساکە لە ئێستاوە چۆتە بواری جێبەجێکردن و لە دهۆک دەستی پێکراوە لە هەولێر و سلێمانیش دەستپێدەکات ، بەجۆرێک کە هەر هاووڵاتییەک لە شارەکانی عێراقەوە بگەڕێتەوە 2 رۆژ کەرەنتین دەکرێت و هەر هاووڵاتییەکیش لە دەرەوەی عێراق بێتەوە هەرێمی کوردستان 14 رۆژکەرەنتین دەکرێت و هەموو خرجەکەش لە باڵای خۆیان دەبێت