لە 24 کاتژمێردا 15 کەس لە عێراق بە کۆرۆنا مردوون

 

15 کەس گیانیان لە دەست داوەو 672 کەسیش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەعێراق ، ئەوە ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستی ژینگەی عێراقە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا .

 

هاوکات لە ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە له‌ (24) كاتژمێری رابردوودا (11) هه‌زار و (960) پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌.

 

 

هه‌روه‌ها هاتووه‌: (243) كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام (15) كه‌س به په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

كۆی گشتی تووشبووان: (8) هه‌زار و (840) كه‌س.

 

كۆی گشتی چاكبوونه‌وه‌: (4) هه‌زار و (338) كه‌س.

 

كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر چاودێریدان: (4) هه‌زار و (231) كه‌س.

 

كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر چاودێری ورددان: (50) كه‌س.

 

كۆی گشتی مردووان: (271) كه‌س.

Back to top button