لەگەرمیان حەفت کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
دوای ئەوەی لە سێ هەفتەی رابردوو همارەیبتووشبووانی کۆرۆنا بەرزبووەوە ئەمڕۆش ژمارەیەک تووشبووی وێ تۆمارکران، بە پێی دەرئەنجقمی نوێ حەفت تووشبووی دیکە لە گەرمیان تۆمارکراون.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، سێ ئافرەت تەمەن ٤٤ و ٣٨ و ٢٠ ساڵ و سێ پیاو تەمەن ٣٥ و ٣٠ و ٣٠ ساڵ و کچێکی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
دەرئەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، سێ ئافرەت تەمەن ٤٤ و ٣٨ و ٢٠ ساڵ و سێ پیاو تەمەن ٣٥ و ٣٠ و ٣٠ ساڵ و کچێکی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی بنگرد لە قەزای کەلار.
سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شەھیدان قەزای کەلار.
دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی گوڵەجۆ قەزای کفری.
وەزارەتی تەندروستی
٤ حوزەیران ٢٠٢٠