بۆ گفتوگۆی ستراتیژی نوێی نێوان عێراق و ئه‌مریكا ئه‌یاد عه‌للاوی 7 پێشنیار ده‌داته ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق
دوای ئه‌وه‌ی له باره‌ی چه‌ند پرسێكی نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌مریكا و عێراق بڕیاریاندا گفتوگۆیه‌كی ستراتیژی بۆ رێككه‌وتنی هه‌ردوو وڵات ده‌ست پێبكه‌ن، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند كه پێویسته عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ره‌چاوی چه‌ند خالێك بكه.
ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كابینه‌ی پێشوو دژایه‌تی دانانی سیسته‌می پاتریۆتی دژه مووشه‌كی ئه‌مریكایان كرد، كه ئه‌مه هه‌ڵه بوو ئه‌گه‌ر چی وه‌زیری به‌رگری عێراق ئێستا رایگه‌یاندووه كه: پاتریۆت ئه‌مه‌ریكا له دوو بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جێگیر كراوون.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له باره‌ی “گفتوگۆی ستراتیژی” نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكاوه، كه بڕیاره له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ده‌ستپێبكات، رایگه‌یاند كه هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌شداری له‌و گفتوگۆیانه‌دا ناكات و ئاماده نییه، ته‌نانه‌ت ببێته ئه‌ندامی لیژنه‌ی تایبه‌ت به گفتوگۆكانیش.
دووپاتیكرده‌وه، پێویسته عێراق رێككه‌وتنێكی ستراتیژی به‌هێز و پته‌وی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت، چونكه داعش و هێزه تیرۆریسته‌كان و توندڕه‌وی هێشتا له عێراقدا ماون و سوپای عێراق توانای ئه‌وتۆی نییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان.
عه‌للاوی پێشنیازیكرد، عێراق له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر گفتوگۆیه‌كی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ره‌چاوی ئه‌م بنه‌مایانه بكات:
1- ده‌ستنیشانكردنی ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له عێراق ده‌مێننه‌وه و جۆری هێزه‌كان.
2- ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی لێی ده‌مێننه‌وه.
3- ده‌ستنیشانكردنی شوێنه سه‌ربازییه‌كان و جۆری چه‌كه‌كانیان.
4- ده‌ستنیشانكردنی جۆری مانه‌وه‌یان، مانگانه‌یه، ساڵانه‌یه.
5- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا له سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان و هێزه نیشتمانییه كاریگه‌ره‌كان و رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بۆ ئاگاداربوون له‌و پرسه.
6- سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی ده‌مێننه‌وه، بۆ پاراستنی عێراقن، نه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵات. به ره‌زامه‌ندی عێراق و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌مێننه‌وه. نابێت به هیچ جۆرێك ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن له كاروباری ناوخۆ. نابێت رێگه بدرێت هێرش بكه‌نه سه‌ر هیچ خاڵێكی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
7- دووباره چاوخشاندنه‌وه به‌و پێوه‌رانه‌ی ئێستا كاریان پێده‌كرێت له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و رۆڵی بنكه‌كانی، ئایا به ره‌زامه‌ندی عێراقه یان نا.