لە هەولێر ٥ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئهنجامی نوێی پشكنینهكانی بڵاوكردهوه و رایگهیاند، (5) كهسی دیكه له ههولێر تووشی كۆرۆنا بوون.
ئەنجامی نوێ
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، دوو پیاو تەمەن ٦٧ و ٥١ ساڵ و ئافرەتێك تەمەن ٧٥ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٤ و ١١ ساڵان، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی خەلیفان.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی بەھار شاری هەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەران شاری هەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی باداوە شاری هەولێر.
وەزارەتی تەندروستی
٤ حوزەیران ٢٠٢٠