له چه‌مچه‌مال 5 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون

له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رتا سه‌ری كوردستان راگه‌ییندران له قه‌زای چه‌مچه‌مالی سنوری پارێزگای سلێمانی پێنج كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ئاشكرای كردووه كه لەسنوری قەزای چەمچەماڵ، (5) تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران.
به پێێ زانیاریه‌كان تووش بووه‌كان: تووشبووه‌كان (2) پیاو و (3) ئافرەتن و (4) لە تووشبووەکان دانیشتووی ناحییەی تەکیەی کاکەمەندن و بەرکەوتووی تووشبوە کۆچکردوەکەی پێشوون و تووشبوەکەی تر دانیشتووی ناحییە شۆڕشە و نیشانەکانی ڤایرۆسەکەی تێدایە.
بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ راشیگه‌یاندووه كه، سەرجەمیان لە مەڵبەندی ئاسودەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ تایبەت بەکۆرۆنا لە ژێر چاودێریدان.