جۆرج بۆش دژ به سیاسه‌تەکانی ترەمپ بەرمبەر خۆپیشاندەران هاتە دەنگ
جۆرج بوش سه‌رۆك كۆماری پێشووتری ئه‌مه‌ریكا وێڕای ئیدانه‌كردنی كوژرانی جۆرج فلۆید پیاوه ره‌شپێسته‌كه كه به‌ده‌ستی پۆلیسێكی سپی پێست، هاوكات پشتگیری خۆی له داوای خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی داواشی كرد كه حكومه‌ت ده‌نگی خۆپیشاندنهران ببیسێت و به‌ده‌نگیانه‌وه بێت.
جۆرج بۆش سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: كوژرانی جۆرج فلۆید شكستخواردنێكی سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی ئه‌مه‌ریكایه له ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی. هاوكات داوای كرد كه حكومه‌ت به‌پیل ده‌نگی خۆپیشانده‌رانی نارازیه‌وه بێت و گۆێیان لێ بگرێت.
بۆش به‌بێ ئاماژه‌دان به‌ناوی هیچ كه‌سێك رایگه‌یاند: بڕیاری ده‌ركردنی خۆپیشانده‌رانی نارازی له‌پاركی لافیتی به‌رده‌م كۆشكی سپی، دژی ده‌ستكه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌مانه.
جۆرج بۆش سه‌رۆككۆماری پیشووی ئه‌مه‌ریكا كه‌سه‌ر به به‌ره‌ی كۆماریخوازه‌كانه هه‌روه‌ها گوتی: ته‌نها رێگه‌ی بینینی خۆمان له‌رۆشنایی راسته‌قینه‌دا، بیستن و گوێگرتنه له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌راستی ره‌نج و ئازار ده‌كێشن و تازیه‌بارن.
جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌نگی ئه‌وان كپ ده‌كه‌ن له‌مانای ئه‌مه‌ریكا تێناگه‌ن