دهۆك: ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به رووی نوێژ خوێنان كرایه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك به خێرای هه‌ڵكشا به‌ڵام پارێزگاری دهۆك له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بڕیاری كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مڤگهوتهكانیشی به رووی نوێژكه‌راندا رایگه‌یاند.
ماجد سه‌ید ساڵح جێگری پارێزگاری دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “له كاتژمێر (06:00)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه، هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌كرێنه‌وه، كه پێش راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی شه‌ش رۆژیی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه رێگه‌ی كردنه‌وه‌یان پێ‌درابوو.
جێگری پارێزگاری دهۆك تكای له هاووڵاتیانی دانیشتووی پارێزگای دهۆكیش كرد، رێز له بڕیار و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بگرن و خۆیان له درووستكردنی قه‌ره‌باڵغی به دوور بگرن و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن هه‌روه‌ها داوایكرد، هاووڵاتیان بۆ كاری پێویست نه‌بێت، نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و هه‌تا پێیان ده‌كرێت خۆیان له سه‌ردان و سه‌یران بپارێزن.