به‌وێنه‌: ئامانجی هاتنی سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح بۆ هه‌ولێر ئاشكرابوو

خواكوڕك

شه‌وی دوێنی هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری گۆڕان عه‌له‌حه‌مه‌ ساڵح، و كۆمه‌ڵ سۆران عومه‌ر، چه‌ند خوله‌كێك به‌دوای یه‌ك گه‌یشتنه‌ بازگه‌ی پردێ له‌هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ ئاسایشی بازگه‌كه‌ كێشه‌ و ده‌مه‌قاڵیان دروستكرد، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێریش له‌وباره‌وه‌ گووتوبوی،  ئه‌م دوو په‌رله‌مانتاره‌ ته‌نها بۆ ده‌ركه‌وتن له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤیه‌كان‌ ئه‌م كێشه‌یان ناوه‌ته‌وه‌.

له‌ ئێستاشدا سۆران عومه‌ر له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی كامێرایه‌كی نهێنی و شاراوه‌، وێنه‌ی بازگه‌كه‌ و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی گرتووه‌ كه‌ له‌ بازگه‌كه‌بوون.

به‌پێی ئه‌م وینانه‌ بێت، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ سۆران عومه‌ر خۆی بۆ كارێكی نه‌خوازراو یان پیلان بۆ داڕێژراو ئاماده‌ كردووه‌، هه‌روه‌ها به‌پێی یاساكانی ده‌زگاكانی ئاسایش له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی، قه‌ده‌غه‌یه‌ بۆ هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك وێنه‌ی بازگه‌كان بگرێت.

 

15942194_1230309647049112_1672483235_n

Back to top button