٧٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکران

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، (77) كه‌سی دیكه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی‌ تووشی كۆرۆنا بوون.

ئه‌نجامی نوێ

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەفتا و حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چل پیاو و بیست و پێنج ئافرەت و سێ کچی گەنج و سێ کوڕی گەنچ و شەش منداڵ، بیست و یەك تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و پەنجا و شەش تووشبووەکەی دیکە نیشانەیان هەیە.

پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچاماڵ.

پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.

یەك تووشبوو دانیشتووی گوندی باریكە سەر بە ناحیەی تانجەڕۆ.

شەست و شەش تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

وەزارەتی تەندروستی

4ی حوزەیران 2020

Back to top button