پێنج لە سوودە گرنگەکانی بادەم بزانە
بادەم یەكێكە لەو خۆراكانەی سوودی هەیە بۆ تەندروستی مێشك و دەماغ و دژایەی دەركەوتنی نیشانەكانی پیری دەكات لەسەر پێستm
ئەمانەش چەند سودێكی بادەمن بۆ تەندروستی مرۆڤ:
1- بەكارهێنانی زەیتی بادەم بۆ پێست وادەكات پێست بە گەشاوەی بمێنێتەوە ،لەبەر ئەوە ڕۆژانە جارێك مەساج بە ڕوخسارت بكە بەم زەیتە.
2- ئەوكاتەی زەیتی بادەم بۆ قژت بەكاردەهێنیت ئەوە تاڵەكانی قژت لە قرتاندن دەپارێزێت.
3- ئێسكەكان بەهێز دەكات و گەدە لە سوتانەوە دەپارێزێت.
4-بۆ خانمانی دووگیان دەتوانن بادەمی سوورەوكراو بەكاربهێنن بۆ ڕێگری كردن لە دڵتێكهەڵاتن و ڕشانەوەی ماوەی دووگیانی.
5- سەرچاوەیەكی زۆر باشی كانزا و پێكهاتە بەسوودەكانە كە جەستە پێویستی پێیەتی.