گریزمان زۆر بە راشکاوانە داوایەکی یانەکەی رەتدەکاتەوە

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە، ئانتوان گریزمان، گۆڵکاری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامادەنیە ریزەکانی یانەکەی بەرەو پاریس سان جێرمان جێبێڵێت، بۆیە کارگێری بلاوگرانا دەیەوێت گۆڵکاری فەڕەنسیەکەی تێکەڵ بە گرێبەستی گواستنەوەی نێیمار داسیلڤا هێرشبەری شازادەکان بکەن بۆ گەڕاندنەوەی، بەڵام یاریزانە فەڕەنسیەکە بە راشکاوانە کارگێری یانەکەی ئاگادار کردووە بە هیچ شێوەیەک ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت.

بارسێلۆنا ماوەیەکە هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی نێیمار دەدات، بەڵام زۆری نرخی ئەو یاریزانە کێشەی بۆ ئەوان دروستکردووە، بۆیە دەیانەوێت چەند یاریزانێک تیکەڵ بە گرێبەستەکە بکەن.

Back to top button