پارتی و یه‌كێتی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه
خواكوڕك
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 11/1/2017 شاندی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی كۆسرەت ره‌سوڵ و شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی لە شاری هەولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و دواتر راگه‌یانراوێكیان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یانراوه‌كه هاتووه، هه‌ردوولا پاڵپشت و هاوكار بین بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌ركردن و ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌و بوارانه‌ی پێویستن كه ببێته مایه‌ی دابینكردنی بژێویی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و دابینكردنی مووچه بۆ مووچه‌خۆران و گرنگیدان به بواری نه‌وت و گاز و دابینكردنی شه‌فافیه‌تی زیاتر و پێویست.
دەقی راگەیێندراوەكە:
راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
له ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن به ئه‌ركه مێژووییه‌كانی هه‌ردوو حیزب له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی كه هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت و پاراستنی به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ده‌ستكه‌وته‌كانی دوای ڕاپه‌رین كه به خوێن و خه‌بات به ده‌ست هاتوون و له ئاكامی كاری هاوبه‌ش و ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوماڵی كوردستانی بووه، ئه‌مڕۆ شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوولا له شاری هه‌ولێری پایته‌خت كۆبوونه‌وه و ئه‌م بابه‌تانه‌یان خسته به‌ر باس و گفتوگۆ:
یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا: بۆ زیاتر پته‌وكردن و په‌ره‌پێدان و گونجاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌پێی ئه‌ركه‌كان و هه‌لومه‌رجی نوێ، به‌تایبه‌تی له بواری حوكمڕانی و په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كان و په‌یوه‌ندیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال و وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهاندا، كه له ئاست گۆڕانكارییه خێرا و زۆره‌كانی ئه‌م قۆناغه‌دا بێت و له به‌رژوه‌ندیی گه‌لی كوردستاندا بێت.
دووه‌م: هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه و گرفته‌كانی هێزه سیاسییه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریی یاسا و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری یه‌كتر.
سێیه‌م: چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی كه به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و مووچه‌خۆرانی به‌تایبه‌تی گرتووه، بۆیه هه‌ردوولا پاڵپشت و هاوكار بین بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌ركردن و ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌و بوارانه‌ی پێویستن كه ببێته مایه‌ی دابینكردنی بژێویی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و دابینكردنی مووچه بۆ مووچه‌خۆران و گرنگیدان به بواری نه‌وت و گاز و دابینكردنی شه‌فافیه‌تی زیاتر و پێویست.
چواره‌م: دانانی ڕێوشوێنی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌پێش هه‌موویانه‌وه كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
پێنجه‌م: دانانی كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش كه نوێنه‌رایه‌تیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌خۆ بگرێت، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عیراق و هه‌ر لایه‌نێكی په‌یوه‌ندار بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 له ئاینده‌یه‌كی دیاریكراودا، ئینجا ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.
شه‌شه‌م: كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێك كه سه‌ره‌نجام بتوانین كۆی كێشه‌كان چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ دابنێین.
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نێشتمانیی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان.
11-1-2017