پارێزگاری سلێمانی: بەھۆی زۆری رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا پلانی “G” به‌كاردێنین

هۆکاری بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان رێکارەکانی پابه‌ندنه‌بوونی پارێزگای سلێمانی کە هاوسێیه‌ لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ رێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا پلانی دیكه‌ به‌كاردێنێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، د. ھەڤال ئەبوبه‌کر پارێزگاری سلێمانی بە ھەماھەنگی له‌گه‌ڵ تەندروستی سلێمانی بریاری ئەوەیان داوە پلانی “G” بەکاربێنن بەھۆی زۆری رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا بۆ لەمەو دوا تەنھا چاودێری ئەو نەخۆشانە دەکرێت تەندروستیان خراپە.

كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ هه‌زار و 15 كه‌س و 444 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 16 كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و ئه‌وانه‌ی تریش له‌ كه‌ره‌نتینه‌ و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

Back to top button