تووشبووێكی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا

توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی گیانیلەدەستدا.

به‌گوێره‌ی زانیترییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، پیاوێكی ته‌مه‌ن 64 ساڵان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تاهیر له‌ سلێمانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌ سه‌ره‌تای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، كۆی گشتی تووشبووان له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ هه‌زار و 15 كه‌س و 444 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 17 كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و ئه‌وانه‌ی تریش له‌ كه‌ره‌نتینه‌ و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

Back to top button