لە پێنجوێن دەرگای مزگەوتەکان دادەخرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/06/webste-qalb-wena-11.jpg)
ئەو بڕیارە لە سەر ویستی مامۆستایانی ئایینی بووە لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا
لەمبارەیەوە زانا رەحمان رەحیم، قایمقامی پێنجوێن لە لێداوێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : لە کۆبونەوەیەکی هاوبەشدا لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی، قایمقام، ناوچەی یەکێتی زانایانی ئایینی و مامۆستایانی ئایینی بڕیار دراوە بۆ داخستنی دەرگای مزگەوتەکان بۆ ماوەی چەند رۆژێک
زانا ڕەحمان لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت ، لە بەر ئەوەی تا ئێستا ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە پێنجوێن زیاتر لە 60 کەسی تێپەڕاندووە ، ناچار بووین ئەو بڕیارە بدەیین و دەبوو زووتر هەستمان بە وەها مەترسییەک کردبایە