ههرێمی كوردستان دهرگاكانی بهڕووی وڵاتی ژاپۆن دهكاتهوه
خواكوڕك
ئهمرۆ چوارشهممه 11/1/2017 مهسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە کێنتارۆ سونۆرا وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ژاپۆن و شاندێکی یاوەری كهله فۆمیۆ ئاوای باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و کاتسۆمی مۆریاسۆ کونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان پێکهاتبوو.
کێنتارۆ سونۆرا وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ژاپۆن خۆشحاڵیی خۆی بە دیدارەکە ڕاگەیاند و سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵ و خەباتیان لە چەسپاندنی ئاشتی و بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆر، هەروەها سوپاسگوزاریی خۆی بۆ پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیاند کە توانیویانە تیرۆریستان تێکبشکێنن.
سۆنۆرا، ئهوهی ئاشكرا كرد كه وڵاتهكهی دەیەوەێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە پێ بدات و بۆ ئەو مەبەستەیش ئەمڕۆ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لەهەولێر دەکرێتەوە و بەڕێز کاتسۆمی مۆریاسۆی وەک کونسوڵی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆک بارزانی ناساند.
ههروهها وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ژاپۆن ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریی کردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا ڕاگەیاند، بە تایبەتیش لە پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنییەکانی پاشماوەی شەڕ و پەرەپێدانی ئابووری و پیشەسازی و تەندروستی.
لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، دەستخۆشی و پیرۆزبایی کردنەوەی کونسوڵخانەی ژاپۆنی لە هەولێر ئاراستەی وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ژاپۆن و شاندی یاوەری کرد و سوپاسی حكوومەت و گەلی ژاپۆنی كرد و كردنەوەی كونسوڵخانەی ژاپۆنی لە هەولێر بە هەنگاوێكی باش بۆ فراوانكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا وەسف كرد و ئامادەیی هەرێمی كوردستانی بۆ فراوانتركردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتی ژاپۆن ڕاگەیاند.
بارزانی ڕایگەیاند: پێشمەرگە توانی مەترسیدارترین و دڕندەترین ڕێکخراوی تیرۆریستی و دوژمنی مرۆڤایەتی تێکبشکێنێت کە هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو جیهان. ئێستا ئەگەرچی داعش لە داڕووخان و شکستی گەورەدایە، بەڵام ئەوە مانای وانییە کە تێکشکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەڕووی سەربازییەوە دەبێتە کوتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی.
بارزانی دهشڵێت، ڕەنگە گروپه تیرۆریستیهكان بەناوی جیا و شێوازی جیاواز دەربکەونەوە. بۆیە پێویستە هەماهەنگی و هاوکارییەکی هەمەلایەنە هەبێت بۆ لەناوبردنی تیرۆر و توندڕۆیی، نەک هەر تەنیا لە ڕووی سەربەزی بەڵکوو لە هەموو ئاستەکاندا.