وەزارەتی تەندروستی دەرئەنجامی نوێی تووشبووان بە کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوی ژمارە( ١٠١ ) ی خۆی تایبەت بە دەرئەنجامی نوێی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە .
دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو: (٢) گیان لەدەستدان، (١٠٥) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
ڕاگەیاندراوی ژمارە (١٠١)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٢٤٣١) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٩٥٩) هاووڵاتی لە (٣٤) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٨٤) لە هەولێر، (٦٣) لە سلێمانی، (٧١٢) لە دهۆك. وە (١١٤٧٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٩) هاووڵاتی بوو.
پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٧٣٨) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٧٤٧) هەولێر، (٥٧٠) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆك، (١٧) گەرمیان،(٤) هەڵەبجە. (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٨٤٦٦٤) پشکنین بووە)
دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو: (٢) گیان لەدەستدان، (١٠٥) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (١٢) پۆزەتیڤ:
(٥) پیاو و (٤) ئافرەت و کچێکی گەنج و (٢)منداڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون.
دانیشتووی گەڕەکەکانی کوێستان، ھەولێری نوێ، بەهار، فەرمانبەران، باداوەی شاری هەولێر، دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی خەلیفان.
پارێزگای سلێمانی (٨٤) پۆزەتیڤ و (٢) گیان لەدەستدان:
شاری سلێمانی (٧٧) پۆزەتیڤ:
(٤٠) پیاو و (٢٥) ئافرەت و (٣) کچی گەنج و (٣) کوڕی گەنچ و (٦) منداڵ، بیست و یەك تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و پەنجا و شەش تووشبووەکەی دیکە نیشانەیان هەیە، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچاماڵ، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین، یەك تووشبوو دانیشتووی کۆمەڵگەی باریكە سەر بە ناحیەی عەربەت، شەست و شەش تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
ئیدارەی گەرمیان (٧) پۆزەتیڤ :
(٣) ئافرەت و (٣) پیاو و کچێکی گەنج ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی بنگرد لە قەزای کەلار، سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شەھیدان قەزای کەلار، دوو تووشبوو دانیشتووی كوڵەجۆ قەزای کفری.
پارێزگای دهۆك (٦) پۆزەتیڤ:
(٢) ئافرەت و (٤) منداڵ ، یەک تووشبوو بەشداربووی داوەتەکەی نان خواردن بووە، تووشبووەکانی دیکە بەرکەوتووی بەشداربوونی داوەتێکی نان خواردن بوونە، ھەموویان دانیشتووی شاری دھۆکن.
پارێزگای هەڵەبجە (٣) پۆزەتیڤ:
پیاوێك و ئافرەتێك و منداڵێك ، پیاوەکە نیشانەی هەیە و ئافرەت و منداڵەکە بەرکەوتووی هەمان تووشبووە،هەموویان دانیشتووی ناحیەی خۆرماڵن.
ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٠١٥) تووشبوو، لەنێویاندا (١٨) مردن هەیە و (٤٤٤) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (٥٥٥) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٥ حوزەیران ٢٠٢٠