توشبوانی كۆرۆنا لە سلێمانی دەبرێنە ھەڵەبجە

تا دێت ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی بەرز دەبێتەوەو نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە ئێستا پڕ بوون لە نەخۆش
سەرچاوەیەكی كەرتی تەندروستی لە سلێمانی ڕایگەیاند كە ئێستا نەخۆشخانەكان پڕن لە نەخۆش و تەنانەت ڕێڕەوی نەخۆشخانەكانیش كراون بە شوێنی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا

ئەو سەرچاوە دەڵێت لە ئێستادا بیر لە گواستنەوەی بەشێك لە نەخۆشان كراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی وەفا لە ھەڵەبجە چونكە تەنھا سێ توشبو لەوێ ھەیە

Back to top button