دوو حاڵەتی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوری ئیدارەی سلێمانی راگەیاندرا
بەگوێرەی راگەیاندراوێك كە وەزارەتی تەندروستی بڵاو كردۆتەو لە ئەنجامی پشكنین و گەران بەدوای ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو تووشبوی دیكە تۆمار كرا،
دەقی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی.
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن ٤٧ ساڵ و منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵ، ھەردووکیان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
دانیشتووی گەڕەکی شەھیدان قەزای کەلار.
وەزارەتی تەندروستی
٥ حوزەیران ٢٠٢٠