هەشت سودی خواردنی سیر
سیر، یەکێکە لە پێکهاتە رووەکیە بەسودەکان، کە دەتوانرێت بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی سودی لێ ببینرێت، بەڵام زۆر کات خواردنی رەتدەکرێتەوە، بەهۆی بۆنە تیژەکەیەوە.
سودەکانی خواردنی سیر:
1-پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و هاوسەنگی دەکاتەوە.
2-تەندروستی ئێسک بەهێزدەکات.
3-تەمەن درێژدەکات، چونکە لەشێکی تەندروست پێدەبەخشێت.
4-ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتە کەمدەکاتەوە.
5-دەتپارێزێت لە تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر.
6-جوڵە و چالاکیەکانی لەش بەهێزدەکات، بەتایبەت بۆ وەرزشەوانان.
7-بەرگری لەش دژی شێرپەنجە پتەودەکات.
8-جەستە لە ژەهراویبوون دەپارێزێت.