فەرمی: بارسێلۆنا پێکانی مێسی ڕاگەیاند

ئامادەکارییەکانی بارسێلۆنا بۆ یەکەم یاریی لالیگا بەردەوامه، بەڵام هەواڵی دڵخۆش نیە بۆ هاندەرانی بازسێلۆنا، به هۆی پێکانی کاپتنی یانەکە لیۆ مێسی

پێگەی فەرمی بارسێلۆنا ئاماژەی بەوە کردووە، مێسی و ئانسۆ فاتی ئەمڕۆ بەشداری مەشقە بە کۆمەڵەکانی نەکردووە، تەنیا چەند مەشقێکی دیاریی کراویان ئەنجام داوە لە هۆڵی وەرزشی، مێسی لە ماسولکەکانی ڕانی تووشی ئازار هاتووە بۆیە بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر درووست نەبێت مەشقی بە کۆمەڵی ئەنجام نەداوە

ڕۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوە کردووە، پێکانی مێسی 7 تا 10 ڕۆژی پێویستە، بۆیە بەشداری کردنی مێسی لە یاریی بەرانبەر مایۆرکا جێگای گومانە، زەحمەتە بەشداریی بکات

Back to top button