وهزارهتی دارایی: ئاگادارییهكی له بارهی دهنگۆی كهمكردنهوهی مووچه بڵاوكردهوه
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیران بەهیچ شێوەیەك باس لە كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران نەكراوە.
ئەمڕۆ شەممه، لە ڕاگەیەنرداوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هاتووە، هەندێك كەس و پەیج و سایت و لایەن، یاری و موزایەدە بە هەست و سۆزی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بەگشتی و فەرمانبەران و موچەخۆران بەتایبەتی دەكەن، گوایە لە كۆبونەوەی سێی ئەم مانگە بابەتێكی كۆبوونەوەكە كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووە، ئەمە چەواشەكاریەو دورە لە راستیەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری لە ڕاگەیەندراوەكە ڕوونی كردووەتەوە، بۆ هەموو لایەكی ڕوون دەكەینەوە لە كارنامەی كۆبوونەوەكە بابەتی كەمكردنەوەی مووچەی تێدا نەبووە.
هاوكات وەزارەتی دارایی کارنامەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی لە 3/6/2020 لەگەڵ روونكردنەوەكە بڵاوكردووەتەوە. ئەمەی خوارەوە دەقی كارنامەی كۆبوونەوەكەیە: