ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگ له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كانی مسته‌فا كازمی ده‌دات
بڕیارە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 6-6-2020، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ژمارە 3ـی وەرزی یاسادانانی دووەم لە ساڵی یاسادانانی دووەمی خولی چوارەمی خۆی ساز بکات.
لەو کۆبوونەوەیەدا، چەند بابەتێك تاوتوێ دەکرێن، کە بریتین لە؛
– دەنگدان بە کاندیدی وەزارەتە بەتاڵەکانی حکوومەتی عێراق
– گفتوگۆکردن لە بارەی راپۆرتی لێژنەی قەیرانەکان لە پەرلەمان، کە تایبەتە بە پەتای کۆرۆنا
– گفتوگۆکردن لە بارەی راپۆرتی لێژنەی دارایی و پێشنیازەکانی لەبارەی قەیرانی دارایی
له چه‌ند رۆژی رابردودا مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ناوی كاندیده‌كانی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی حه‌وت وه‌زاره‌تی به‌تاڵی كابینه‌كه‌ی، ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كردووه تا ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
كاندیده‌كانی كازمی بریتین له فوئاد حسێن – وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، محه‌مه‌د كه‌ریم – وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ عه‌لاء جبوری – وه‌زاره‌تی بازرگانی، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار – وه‌زاره‌تی نه‌وت، حه‌سه‌ن نازم – وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، حاكم سالار – وه‌زاره‌تی داد، ئیڤان فایه‌ق – وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران.
له 6ی ئایاری رابردوو، په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگی به تێپه‌ڕاندنی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی دا، به‌ڵام تائێستا حه‌وت وه‌زاره‌تی كابینه‌كه‌ی به به‌تاڵی ماون و پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه.