هەولێر : زیاتر له‌ 20 شوێن داخرا

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ قەدەخەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە و زۆربەی شوێنە گشتی و داخراوەکان کراونەتەوە، بەڵام هێشتا بەرپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هوشداری دەدەن کە خەڵك دەبێت پابەندی رێنماییەکان بن و خۆیان لە بەریەککەوتن و دروستکردنی قەرەباڵخی بپارێزن.

به‌گوێڕه‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، بەهۆی پابەند نەبوون بەرێنمایەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا زیاتر لە 20 شوێن لەنێو بازاری هەولێر داخران.

“خۆپارێزی تاك” دروشمێکە کە وەزارەتی تەندروستی بە تاکە رێگەی سەرەکیی زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادای دەزانێت. خۆپارێزییەك کە جێبەجێکردنی لەلایەن تاکەوە بە واتای سەرکەوتنی کۆمەڵگە دێت بەسەر ڤایرۆسەکەدا.

Back to top button