مسته‌فا کازمی لێپێچینەوە لە پارێزگارەکان دەکات
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا تیمێک پێبکهێنێت بۆ پێداچوونەوە بە کارەکانی پارێزگارەکانی عێراق لە پرسی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.
به‌پێی فه‌رمانه‌كه كه لە بەیەیاننامەیەکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی مسته‌فا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراقدا هاتووه، تیمەکە لەلایەن عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆوە سەرۆکایەتی دەکرێت و ئەندامەکانی لە ژمارەیەک وەزیر و کەسانی پسپۆڕ پێکدێن.
کازمی ئەرکی تیمەکەی دیاریکردوه کە ده‌بێت بزانن هۆکاری کەمتەرخەمی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان چییه و ده‌شبێت ئه‌و تیمه پێداچونەوە بە کار و رۆڵی پارێزگار و فرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگاکان بكات و رێوشوێنی توندیش بۆ گەندەڵی و چارەسەری دۆخەکە بگرنه‌به‌ر.
له به‌شێكی دیكه‌ی فه‌رمانه‌كه‌دا هاتوه كه ده‌بێت تیمه‌كه هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە پەرلەمانییە پەیوەندیدارەکان و سەندیکا و لیژنە ناوچەییەکان لە پارێزگاکان بكات و راسپاردەکانیشیان بۆ سەرۆك وەزیران بەرزبکەنەوە.