وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی نوێی بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 74 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 4 تووشبووش چاكبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:.

ڕاگەیاندراوی ژمارە (١٠٢)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٢٧٦٠) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٩٤٤) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٠٥) لە هەولێر، (٦٣) لە سلێمانی، (٦٧٦) لە دهۆك. وە (١١٨١٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٣٢٩) هاووڵاتی بوو.

پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا: (١١٥٢) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٢٦٨) هەولێر، (٤٨٢) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆك، (٢) گەرمیان. (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٨٥٨١٦) پشکنین بووە)

دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو: (١) گیان لەدەستدان، (٤) چاکبووەوە، (٧٤) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (٢٩) پۆزەتیڤ و (١) گیان لەدەستدان: (٥) پیاو و (٩) ئافرەت و (٣) کچێکی گەنج، (١٢) منداڵ، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە و ئەوانی تر ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری هەولێرن.
پارێزگای سلێمانی (٤٥) پۆزەتیڤ و (٤) چاكبووەوە :
شاری سلێمانی (٤٣) پۆزەتیڤ: (٢٨) پیاو و (١٣) ئافرەت و کچێك و کوڕێکی گەنج، چوار تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووانی دیکە ھەموویان نیشانەی نەخۆشیان هەیە، دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان، دوو تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە، یەك تووشبوو دانیشتووی وارماوە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی چوارتا، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەیدسادق، سی و شەش دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

ئیدارەی گەرمیان (٢) پۆزەتیڤ و (٤) چاكبووەوە: پیاوێکی تەمەن (٤٧) ساڵ و منداڵێکی تەمەن (٩) ساڵ، ھەردووکیان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دانیشتووی گەڕەکی شەھیدان لە قەزای کەلار.

ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٠٨٩) تووشبوو، لەنێویاندا (١٩) مردن هەیە و (٤٤٨) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (٦٢٢) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٦ی حوزەیران

Back to top button