فەیسبووک ، گەندەڵی سەرپەرشتیارانی پەیجە سووتاوەکان بۆ لاهور جەنگی ئاشکرا دەکات

 

 

دەزگای میدیایی خواکوڕک ئاشکرای دەکات ، لاهور جەنگی لە دوای سووتانی پەیجە جنێوفرۆشەکانی لە لایەن کۆمپانیای فەیسبووک لە گەڵ سەرپەرشتیارانی پەیجەکانی لەی بۆتە کێشەو  هەڕەشەی نەمانی لێکردوون .

 

ئەو هەڕەشە لە بەر هۆکاری داخرانی پەیجەکانی نەبووە لە لایەن فەیسبووکەوە  ، بەڵکو لە بەر نهێنی ئەو پارە بووە ، لاهور دابینی کردبوو بۆ سپۆنسەری پەیجەکانی .

 

فیسبووک ئاشکرای کردووە 270 هەزار دۆلار بۆ سپۆنسەری ئەو پەیجانە خەرج کراوە ، بەڵام لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا لاهور بە سەرپەرشیارانی پەیجەکەی ڕاگەیاندووە ، من 540 هەزار دۆلارم پێداون بۆ سپۆنسەری هەواڵە چەواشەکارییەکان ، ئەی چۆنە کۆمپانیای فەیسبووک باس لە خەرج  270 هەزار دۆلار دەکات بۆ سپۆنسەرییەکان  .

 

سەرچاوەی زانیاری بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕکی روون دەکاتەوە ، لە ئیستادا ئەو بەرێوەبەر و سەرپەرشتیارانەی کاریان لەپەیجەکانی لاهوردا کردووە ، لە ژێر هەڕەشەی لاهور دان بۆ گەرانەوەی ئەو پارانەی پییان دراوە  و بەڵام سپۆنسەریان پێنەکردووە .

Back to top button