د.فواد حوسێن بووە جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوە
ئەمرۆ لە پەرلەمانی عێراق دەنگدرا بە د.فواد حسین بۆ جیگری سەروک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عیراق”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە د.فواد حوسێن لەناو پەرلەمانی عێراق كرایە جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای كرد ھەر حەوت کاندیدەکەی کازمی دەنگی پیویستیان ھێنا، پۆستەكانیان پێدرا لەلایان پەرلەمانی عێراقەوە”.
ئحسان عەبدولجەبار بۆ وەزارەتی نەوت ، فواد حوسین بۆ وەزارەتی دەرەوە، محەمەد کەریم بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ، سالار عەبدولستار بۆ وەزارەتی داد، ئیڤان فائق بۆ وەزارەتی کۆچ، عەلا ئەحمەد بۆ وەزارەتی بازرگانی، حەسەن نازم بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری
کابینەکەی کازمی تەواوکرا ئێستا سویندی یاسای دەخۆن