پارەی جوتیاران و شایستەداراییەکانی تر بەم زووانە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت

دەزگای میدیایی خواکوڕک ، وردەکاری کۆبوونەوەی نیوان مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکات .
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەی نێوانیاندا ، دەزگای میدیایی خواکوڕک زانیاری وەرگرتووە لەوەی ، مستەفا کازمی بەڵێنی سەرفکردنی پارەی جوتیاران و شایستەداراییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانی داوەو ، بە پێی بڕیار بەم نزیکانە ڕەوانە دەکرێت.
