بە کەمتر لە 24 کاتژمێر ، تاوانبارەکەی سێتاقانی هەولێر دەستگیر کرا
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیاندراوێکدا دەستگیر کردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند .
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک دەنووسێت كه هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە كەمتر لە 24 كاتژمێر، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ف، س ،م) دەستگیر كرد، كە لە ڕۆژى 4 ى 6 ى 2020 لە گەڕەكی (سێتاقان) ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا یارس)ى سووتاندبوو
هاوکات ئاماژەی بەوە داوە تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا اوەو بە پێی مادەی 342 ی یاس لە سزادان ئێستا بەند کراوە