سەرۆک وەزیرانی عێراق بە زمانی کوردی سوپاسنامەیەک بڵاو دەکاتەوە
لە دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ، دەنگی متمانە درایە بەربژێرەکان بۆ پۆستی وەزاری کابینەی حکومەتەکەی ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاسنامەیەکی بە زمانی کوردی لە تویتەر بڵاو کردەوە .
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دا وەزارەتەکانی دەرەوەو داد لە پشکی کورد وەک پێنج بەربژێرەکەی تر دەنگی متمانەیان پێدرا .
بەم بۆنەوە مستەفا کازمی لە تویتێکدا بە زمانی کوردی دەنووسێت ، “سوپاس بۆ پەڕلەمان، كە دووبارە متمانەی بە حكومەتەكەمان بەخشییەوە، ئەوە هەنگاوێكی باشە بۆ جێبەجێ كردنی كارنامەكانمان
لە کۆتاییشدا دەنووسێت بەدڵنیاییەوە وەفادار و پابەندین بەرامبەر گەلی عیراق. بە گەشبینی و ڕاستگۆییەوە داهاتوو بەڕێدەكەین