ئەورۆ لە عێراق هەزارو 252 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایگەیاند ، ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ شەممە یەک هەزار 252 كەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لە بەردەوامی پشکنینەکان بۆ گومانلێکراوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق دەنووسێت ، ئەمڕۆ شەممە 6/6/ 2020 پشكنین بۆ 12 هەزار و 543 كەس ئەنجامدراوە و یەک هەزار و 525 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچووە.
هاوکات باس لەوە دەکات زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 45 كەسیش لە سلێمانی و 13 توشبووش لە کەرکەک تووشبوونیان پش ڕاست کراوەتەوە .
.
هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە ، ئەمڕۆ 331 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە ، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات 33 کەسیش پەی مەردوون .
بە پێی ئەو ئامارە ، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا لە عێراق گەیشتۆتە 11 هەزار و 98 كەس ، 4 هەزار و 904 كەس چاک بوونەتەوەو 318 كەسیش گیانیان لە دەست داوە .
لە کۆتاییشدا هاتووە لە ئیستادا 8 هەزار و 876 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 60 توشبوو لەژێر چاودێری چڕدان و کە زۆربەیان دۆخێکی مەترسیداریان هەیە ”.