کفری : بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی  دووکەس دەکوژرێن

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، کەمێک پێش ئێستا بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە گوندی ئەسەن پرچن دوکەس دەکوژرێن .

 

شەڕ و دەمەقالێکە لە نێوان دوو ئامۆزا لە گوندی حەسەن پرچن سەربە ناحیەی ئاوسپی شارۆچکەی کفری لە سەر کێشەی زەوی و زار  هاتۆتە ئاراوە ، هەر دووک ئامۆزا تەقە لە یەکتر دەکەن و یەکتر دەکوژن .

 

هەر بە هۆکاری ئەو تەقە کردنە خوشکی یەک لەو کزژراوانەش بریندار بووە .

 

ناوی کوژراوو بریندارەکەش بریتین لە ،محەممەد ئەحمەد برزۆ لە دایک بووی 1997

شوانە عەبدولکەریم برزۆ لە دایک بووی 1987

دیمەن ئەحمەد برزۆ ی بریندار لە دایک بووی 1991

Back to top button