وه‌زاره‌تی دارایی راگه‌یانراوێكی تایبه‌ت به مووچه‌خوران بڵاوكرده‌وه

خواكوڕك
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی خانه‌نشین ئاگادار ده‌كاته‌وه سه‌ردانی لقی بانكه‌كانی هه‌رێم بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی فۆرمی بایۆمه‌تری تایبه‌ت به مووچه‌كانیان.
له راگه‌یانراوێكدا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی (بایۆمەتری) تایبەت بە مووچەكانیان، وە پێویستە ناسنامەی باری شارستانیان (فسفۆری) بێت یان كارتی نشیتیمانیان ھەبێت.
ده‌قی راگه‌یانراوه‌كه:
بۆ / سەرجەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن
ب/ ئاگاداركرنەوە
ئاگاداری خانەنشینانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی یەكانی خانەنشینی ھەولێر /١ و ھەولێر/٢، كە دەكاتە ناو (سەنتەری شاری ھەولێر و دەورووبەری)، لە ماوەی (١٥/١/٢٠١٧ تا ١٥/٢/٢٠١٧)، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یەكانی خانەنشینی بكەن، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی (بایۆمەتری) تایبەت بە مووچەكانیان، وە پێویستە ناسنامەی باری شارستانیان (فسفۆری) بێت یان كارتی نشیتیمانیان ھەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان