ئەوكەسانەی كە بوونە هۆكاری ساردكردنەوەی خەڵك لە سنوری سلێمانی ئێستا بانگەشەی خۆپارێزی دەكەن

دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەرەنتینەی گشتی لە سەری ئاستی شارەكان شكاندوو و كەرەنتینەی نێوان شارەكان بەردەوام بوو، دەیان بەناو نووسەر و بەناو رۆژنامەنووسی سەر بە ( یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و نەوەی نوێ و یەكگرتوو) بانگەشەی سیاسیان دەكرد و كۆرۆنایان بە درۆ ناو دەبرد، لە ئەنجامدا دۆخی ئیدارەی سلێمانی بەهۆی پابەند نەبوونی خەڵك لەژێر قسەكانی ئەو حزبانە، تەقیەوە دەركەوت كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەتەواوی گەشەی كردووە لەم شارە”.

لە ئێستادا هەر یەكە لەو كەسانەی كە بانگەشەی سیاسیان لەسەر كۆرۆنا دەكرد، ئێستا داوا خۆپارێزی دەكەن، ئەوانەش هەریەكە لە ( سۆران عومەر و كادیرانی یەكێتی سەر بە لاهور جەنگی و عەبدولڵا مەلا نوری و سەركردایەتی یەكگرتوو لە سلێمانی و كۆمەڵی ئیسلامی و باڵە جیاوازەكانی ناو گۆران”.

پێشتر هانی خەڵكیان دا كە پابەندی رێنمایەكان نەبن و بەم شێوەیەش دۆخی سلێمانی لەرووی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كەوتە حاڵەتێكی مەترسیدار، بەڵام لە ئێستادا كە لەدەست دەرچووە، بۆ ئەوەی بەرپرسیاریەتی نەكەوتە سەریان بانگەشەی خۆپارێزی دەكەن، ئەمە لەكاتێدا پێشتر ئەو رێكارە خۆپارێزیانەیان بە سیاسی وەسف دەكرد”.

Back to top button