دیماریا: بارسێلۆنا نه‌یتوانی من به ده‌ست بهێنێت

ئه‌نخێل دیماریای ئارجێنتینایی و یاریزانی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی، ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به بارسێلۆنا ده‌ڵێت:بارسێلۆنا هه‌وڵیدا من بگوازێته‌وه كامپ نوو، گفتوگۆكانی ده‌ستپێكرد به‌ڵام پاریس سانچێر‌مان به فرۆشتنی من رازی نه‌بوو و ئیداره‌ی یانه‌كه ده‌یانویست من بمێنمه‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش روویدا، هه‌رچه‌نده زۆر قسه‌ی ناڕاست بڵاوكرایه‌وه به‌ڵام كۆتاییهات، من له پاریس مامه‌وه و نه‌رۆیشتم له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، چونكه من لێره دڵخۆشم.
ئه‌م قسانه‌ی دیماریا كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه، چونكه خۆی پێشتر چه‌ندین جار گوتویه‌تی: ئاره‌زوو ده‌كه‌م په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكه‌م و له‌گه‌ڵ مێسی یاریی بكه‌م”، به‌ڵام ئێستا ئاخافتنی جیاواز ده‌كات و ده‌ڵێت:” بارسێلۆنا نه‌یتوانی من به‌ده‌ست بهێنێت، منیش له پاریس ده‌مێنه‌وه و دڵخۆشم.