سۆران عومەر و مامۆستاكانی بائیدی قیمەت و وەزنی خۆیان بزانن
چاودێرێك
ئەوهات و هاوارەی سۆران عومەر دەیكات، هەر لەوڤیدیۆیەی كە لە(NRT) بڵاوكراوەتەوەو ئەو قسانەی دەیكات، هەڵوێست و هەڵسوكەوتەی پیشانی ئەوە دادات سۆران عومەر چ بێڕێزێكە بەرامبەر بە نەتەوەو ئاسایش وڵاتەكەی.
سۆران ئەگەر بیەوێت لەهەولێر خۆی بەتاڵ بكاتەوەو ئەوشارە بكات بە شوێنی ئەوەی هەرچی سوكایەتی و بێڕێزی هەیە بەئارەزووی خۆی بەرامبەر بە پیشمەرگەو حكومەتی هەرێم و خاك و وڵات و نیشتیمان بیكات و دواتر بڕواتەوە سلێمانی ولەگەل ئاغاكانی دانیشێ، بۆی ناچێتەسەر، ئەوەی بۆ یوسف كرا بۆ ئەویش و سەروی ئەویش دەكرێت. وڵات بەروەو قۆناغێكی هەستیار دەڕوات، دەبێ هەست بەو قۆناغەبكرێت.
لە بازگەی پردێ ئەوەی بەرامبەر بەسۆران عومەركرا كەمترین كرادارە لەبەرامبەر هەڵویست و كرادارەكانی سۆران عومەر، هەموو كەس باسی دیموكراسی بكا سۆرانی كۆنە ئەنسارو سەربڕی پیشمەرگە بۆی نییە باسی بكات، ئەو كۆنە ئەنساڕە كەهیچ نەماوە نەیكا لە بێڕێزی كردن بەنیشتیمان و سەروەرییەكانی، مافی ئەوەشی نیە باس لە ئازادی و دیموكراسیەت بكا، كارێكی باشە بەو كردارەی لە بەرامبەریكرا سۆران عومەرو مامۆستاكانی وەزن و قیمەتی خۆیان بزانن و لەخۆیان بگەن.