وەزیری دەرەوەی توركیا پیرۆزبایی لە فواد حوسێن كرد

بەپێی زانیاریی میدیای فەرمیی تورکیا، پاش ئەوەی دوێنێ دكتۆر فواد حوسێن وەك وەزیری دەرەوەی عێراق هەڵبژێردرا، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لێ کردووە.

لەمبارەوە ئاژانسی (ئەنەدۆڵوو) بڵاوی کردووەتەوە: دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق متمانەی بە دكتۆر فواد حوسێنی وەك كاندیدی كورد بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دا، مەولوود چاوشۆغلوو، وەزیری دەرەوەی توركیا لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لێ كرد و ھیوای سەركەوتنی بۆی خواستووە.

لە کۆبوونەوەکەیۆ دوێنێی پەرلەمانی عێراقدا کە بە ئامادەبوونی 247 پەرلەمانتار بەڕێوە چوو، دكتۆر فواد حوسێن کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان توانی متمانە وەربگریت و ببێتە وەزیری دەرەوەی عێراق.

Back to top button