له سلێمانى چوار كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/به‌په‌له.jpg)
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له سلێمانى چوار كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:.
چوار تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 گیانیان لە دەستدا کە پیاوێك و سێ ئافرەت، دانیشتووی ناو شاری سلێمانین دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە لە بەشی چاودێری چڕ و مانەوە لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد گیانیان لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی
٧ حوزەیران ٢٠٢٠