کۆرۆنا بوو بە هۆی گیان لە دەست دانی بەرپرسێکی یەکێتی
لە دوای تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و خستە ژێر چاوەدێری چڕی پزیشکییەوە ، چاری نەکرا و ئەو بەرپرسەی یەکێتی گیانی لەدەست دا .
فوئاد حەمە خان کارگێری مەڵبەندی 12 ی چەمچەماڵی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە دوای چەند رۆژێک بەربەرەکانی لە گەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ گیانی لە دەست دا
فوئاد حەمە خان لەدایکبووی ساڵی 1972 بوو، جگە لە کاروباری حیزبی، هونەرمەند و شانۆكارێكی دیاری چەمچەماڵ بوو و سەرۆكی تیپی شانۆیی (سپی حەسار) ی لە ئەستۆ بوو .
ئەوە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی هەر ئەمڕۆ 4 کەسی دیکە لە سلێمانی بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دست داوە و سەرچاوەکانی تەندروستیش باس لەوە دەکەن 20 کەسی دیکەش لە تووشبووان باری تەندروستیان ناجێگیرە