نێچیرڤان بارزانی كونسڵخانەی ژاپۆنی لە هەولێر كردەوە.

خواكوڕك
بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەتی هەرێم نێچیرڤان بارزانی‌و وەزیری كارووباری دەرەوەی ژاپۆن, كونسولخانەی ژاپۆن لە هەولێر كرایەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەت‌و جێگری سەرۆكی حكومەت‌و چەند وەزیرێك‌و بەرپرسی فەرمانگەی دەرەوەی حكومەتی هەرێم, بە ئامادەبوونی كینتارۆ سۆتۆرا وەزیری كارووباری دەرەوەی ژاپۆن كونسولخانەی ژاپۆن لە هەولێری پایتەخت كرایەوە.
لە میانەی بەڕێوە چوونی مەراسیمی كردنەوەی كونسلخانە, كینتارۆ ستۆرا وەزیری كارووباری دەرەوەی ژاپۆن رایگەیاند:” ئارامی هەرێمی كوردستان ‌و پەیوەندی دۆستانەی هەرێم‌و ژاپۆن هۆكاری كردنەوەی كونسلخانەی وڵاتەكەیەتی لە هەولێر”
شایەنی باسە لە ئێستادا 34 كونسولخانەو نوێنەرایەتی وڵاتانی دونیا لە هەولێر هەن.

Back to top button