مردن بە کۆرۆنا لە سلێمانی بەردەوامە ، ئەوجار کارمەندێک گیان لە دەست دەدات
لە راگەیاندراوێکدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى ئاشکرای دەکات كارمەندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆڵ و گه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى بەناوی (باسم ساڵح عبدولستار)ته‌مه‌ن (59) ساڵ ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بەهۆی گیان لە دست دانی .
ئه‌ندازیار غالب محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى كۆنترۆڵ و گه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى لەمبارەوە گوتی : زیاتر لە دوومانگە نەهاتۆتە ئیدارەو تەنها لە رێگەی ئۆنلاینەوە ئەرکەکانی ڕاپەڕاندووە ، بەڵام لەوە زیاتر خۆڕاگری بۆ نەکرا و کۆرۆنا هیانی لێ ئەستاند .