هێزەکانی سەر بە پەکەکە ( پژاک ) لاوێکی کوردی رۆژهەڵات بە بێ تاوان دەکوژن
هێزەکانی ( پژاک ) باڵی سەربازی سەر بە پەکەکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لاوێکی تەمەن 26 ساڵ کە خاوەنی 2 منداڵە تەنها لەبەر نەدانی باجی سەیتەرەکانی ( پژاک ) بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێت .
چەن رۆژ لەمەوبەر هیزەکانی باڵی سەربازی پەکەکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە ناسراون بە پژاک ، لە دوای بانگ کردنی کاسبکارانی ناوچەکە و باج وەرگرتن بە ناوی بازگەی سەر سنووری ، سۆران ئەختەر سەمەر ، خەڵکی گوندی ” ڕوار ” سەر بە سەوڵاوای شاری سنە جیا دەکەنەوەو لە دوای ئەوەی هەردووک دەستی و چەناگەی دەشکێنن بە 7 فیشەک کۆتایی بە ژیانی دێنن .
هەرچەند رۆژی ڕابردوو پژاک ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوەو تۆمەتی جاش بوونی خستە پاڵ .
بەڵام ، دەزگای میدیایی خواکوڕک لە بەدوا داچوونێکدا لە گەڵ خەڵكی گوند و خزمانی سۆران ئەختەر قسەی کردووە و هەموو ئاوایی و خزمەکانی ڕەتی دەکەنەوە ، سۆران سەر بە کۆماری ئیسلامی بووبێت ، یەک لە خزمەکانی سۆران کە ناوی لای دەزگای میدیایی خواکوڕک پارێزراوە گووتی ، تاوانی سۆران ئەوە بوو باجی بە بازگەکانی ( پژاک و پەکەکە ) نەداوە ، هەر بۆیەش ڕقیان لێهەڵگرتوو لە دوای شکانی هەردووک دەستی و چەناگەی شەهیدیان کرد .