سلێمانی : کەسێکی دیکە بە کرۆنا گیانی لە دەستدا
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ( ئاسۆی تایبەت ) لە سلێمانی ، ئاشکرای دەکات تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاتژمێرێک لەوە پێش گیانی لە دەستدا .
هاوکات ئاشکرای دەکات ئەوەی گیانی لە دەست داوە ، پیاوێکی تەمەن 78 ساڵ بووە و سێ ڕۆژ لە ژێر چاوەدێری چر دابوو لەو نەخۆشخانەیە .
بەمردنی ئەو پیاوە بەتەمەنەوە لە 24 کاتژمێری ڕابردوو تا ئیستا 8 کەس لە سلێمانی بە کۆرۆنا مردوون .