حەشدی شەعبی بە جلوبەرگی سوپای عێراق بەشداری شەڕی موسڵ دەكەن
خواكوڕك
حەشدی شەعبی بە فەتوای مەرجەعەكانی شیعە دروست بوو، ئێستا خاوەنی توانای لۆجستی و ئیمكانیاتی سەربازین، سەركردەكانی حەشدی شەعبی هەوڵی زۆریان دا بۆ ئەوەی میلیشیای چەكداری حەشد بە یاساییی بكەن و ڕێكەوتی 26ی نۆڤەمبەری 2016 یاسایی حەشدی شەعبی لە ئەنجومەنی نوینەران پەسەند كرا، دەسپێكی ئۆپراسێۆنی كۆنترۆلكردنەوەی شاری موسڵ سەركردەكانی حەشدی شەعبی هەولێاندا كە بەشداری لە ئۆپراسۆنەكەدا بكەن، بەلام كاردانەوەی نێوخۆی و هەرێمی رێگر بوو لەو هەوڵەی حەشدی شەعبی كە بەشداری بكەن لە پرۆسەی ئازادكردنەوەی شاری موسڵ.
سەرباری ڕەتكردنەوەی بەردەوامی حكومەتی عێراق لە بارەی بەشداریكردنی چەكدارانی میلیشیای حەشدی شەعبی لە ئۆپراسۆنی موسڵ، بەڵام چەند یەكەیەكی چەكدارانی حەشدی شەعبی خۆیان خزاندووتە نێو سوپای عێراق و لە چەند ناوچەیەكی شاری موسڵ جێگیر بوون.
بە پێی زانیارییەكان لە ماڵپەری ( العرب الجدید ) ئاشكرای كرد چەكدارانی حەشدی شەعبی بە جلوبەرگی سەربازانی سوپای عێراق بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ دا كردووە، سەرچاوەكە ڕایگەیاند : ئەو چەكدارانەی حەشدی شەعبی جلوبەرگی سەربازی سوپای عێراق یان لەبەر كردووە بۆ ئەوەی نەناسرێن و لە ناوچەكانی ( گوگجەلی ) و لە ناو بینای رادیۆ و تەلەفیزیۆنی موسڵ و شارۆچكەی بەرتلە چەند خانوویەكی هاوڵاتیانیان وەك بارەگا بۆخۆیان بەكارهێناوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە چەكدارانی حەشدی شەعبی جلوبەرگ و ئوتۆمبیلی سوپاو پۆلیسی عێراقی بەكار دەهێنن و بانگەشە دەكەن كە خەڵك بچێتە ریزەكانیانەوە.