وەزارەتی تەندروستی عێراق : ئامارەکانی کۆرۆنا زۆر مەترسیدارن

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕاگەیاندنێکی نوێدا ، ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تا یەبت بە کۆرۆنا بلاو دەکاتەوە .

 

لە ڕگەیاندراوەکەدا ئاشکرای دەکات، لەو ماوەدا 28 کەس بەو ڤایرۆسە مردوون و 1268 کەسیش تووشبوون .

 

ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی عێراق

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ كۆی (8) هه‌زار و (609) پشكنینی نوێ، (28) حاڵه‌تی مردن و (1268) كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون.

 

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، (282) كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه‌.

 

كۆی گشتی تووشبووان: (12) هه‌زار و (366).

 

كۆی گشتی چاكبوونه‌وه‌: (5) هه‌زار و (186).

 

كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر چاودێریدان: (6) و (834).

 

كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر چاودێری چڕدان: (69) كه‌س.

 

كۆی گشتی مردووان: (346).

Back to top button